بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە، پەرلەمانی ھەرێم بەمەبەستی هاواهەنگیی نێوان دامەزراوە یاساییەکانی ئەم ناوچەیە بنکەیەکی بەناوی بنکەی یاسادانانی کوردستان دامەزراند.
لە ئاھەنگی کردنەوەی بنکەکەدا «رێواز فایەق» سەرۆکی پەرلەمانی ھەرێم وتی: ئەم بنکەیە وەک ئەرشیف کاردەکات بۆ گەڵاڵەی هەموو بەڵگە و بڕیار و پرۆژە یاسا و یاسا بەرکارەکان کە لە هەرێمی کوردستان و تەواوی دامەزراوە یاساییەکان و کارگێڕییەکان کاریان پێدەکرێت.
باسی لەوەش کرد، هاواهەنگییەکی تەواو لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەت هەیەو لەم پەیوەندییەدا کابینەی نۆیەم بەنیازە لە رێگەی کەم کردنەوەی رۆتین و چەسپاندنی یاسا، گرفتەکانی رێرەوی کارگێڕی بخاتە سەر رێچکەیەکی دروست، داواش لە حکومەت دەکات تەواوی دامەزراوەکانی خۆی رابسپێرێت تاوەکو لە هەموو روویەکەوە لەمەڕ بڕگەو ماددەو ڕێنماییە یاساییەکان بگەڕێنەوە بۆ ئەو بنکەیە و بە هەموان هاوکاری بکەن بۆ ئەوەی بەردەوام وەک بانکێکی یاسایی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
بنکەی یاسادانانی کوردستان بە مەبەستی خستنەڕووی دۆخی یاسایی و پاراستنی دەقە یاساییەکان و دەست ڕاگەیشتنی ئاسانی پەیوەندیداران بە زانیارییەکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی، بە سەرۆکایەتی لیژنەی یاسادانانی پەرلەمانی کوردستانەوە دەبەسترێتەوە.
342/